هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بەغداد دوو کەسیان
بەتۆمەتی رفاندنی منداڵێک دەستگیرکرد.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:"
هێزەکانی سەر بەپۆلیسی فیدڕاڵی بەغداد دوو کەسیان لە رۆژئاوای شارەکە
دەستگیرکردووە کە بە ماتۆڕسکیلێک منداڵێکیان لە ناوچەی شوعلە رفاندووە".
ئەوەش راگەیەندراوە:" ئۆپراسیۆنەکە
لەدوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد ئەنجامدراوە و تواندراوە منداڵە رفێندراوەکە
رزگاربکەن و تۆمەتبارەکانیش بدەن بە
دادگا".