روسیا دژی هێرشەکەی سەر وێستگەی نەتەنزە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/04/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران نایەوێت بچێتە هیچ جۆرە شەڕ وپێکدادانێکەوە و داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر وڵاتی  ئێرانی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە وەزیری دەرەوەی روسیاش تێیدا ئامادەبوو، رایگەیاند:" لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا تاوتوێی هاوکارییە ستراتیژیییەکانی نێوانمان کرد و جەختمان لەوەکردەوە پێویستە هاوکارییەکانی نێوانمان درێژە بکێشێت و بەردەوام بێت".
ووتیشی:"سوپاسی هاوکارییەکانی روسیا دەکەین لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆرنا بۆ وڵاتی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکرد:" روسیا دژایەتی خۆی بەرامبەر ئەو هێرشە دەربڕیوە کە کرایە سەر وێستگەی نەتەنز".
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیلەوەشکردەوە:" پێویستە ئەمەریکا پابەندبێت بە رێکەوتنی ئەتۆمی و کاتی ئەوە هاتووە سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگیرێت".
راشیگەیاند:" ئێران نایەوێ بچێتە هیچ جۆرە شەڕ و پێکدادانێکەوە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا