محەمەد ئەشرەف غەنی لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد و داوای کۆتاییهێنانی بە شەڕ و توندوتیژی کرد لە لایەنەکان.
محەمەد ئەشرەف سەرۆکی وڵاتی ئەفغانستان رایگەیاند:" داوا لا هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان دەکەم کاربکەن بۆ ئەوەی سەلامەتی هاوڵاتیان لەم مانگەدا مسۆگەر بکەن".
ووتیشی:" داوای کۆتایی هێنان بەشەڕ و توندوتیژی دەکەم لە وڵاتەکەدا و داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبانیش دەکەم بۆ سەلماندنی نیاز و کردارەکانیان سەبارەت بە ئاشتی وڵات، رازی ببن بەوەی ئەم مانگە بکەینە سەرچاوەی ئاشتی هەمیشەیی و ئاگربەست رابگەیەنین".