ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت لەشاری هەولێر
و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا خۆپیشاندان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان، سامان حسێن نوێنەری کۆمەڵەی کەمئەندامان بە BMC راگەیاند:" لەگەڵ ٣٠٠ خاوەن پێداویستی
تایبەت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خێمەمان هەڵداوە تائەوکاتەی ئەنجومەنەکە وەڵاممان دەداتەوە".
ئەوەشی راگەیاند:" رەمەزان بە سکی برسی و گیرفانی بەتاڵ ناکرێت و
تائێستا هیچ کەس و لایەنێک نەهاتووەتە سەرخەت بۆ جێبەجێکردنی
داواکارییەکانیان".