ژنێک لە مانگی هەشتەمی سکپڕیدا بووە خاوەنی مەدالیا لە یاری تایکواندۆدا

وەرزش 13/04/2021

Alternate Text

ئامینات ئیدرسی تەمەن ٢٦ ساڵ لە خولێکی تایکواندۆدا کە لە وڵاتی نێجیریا بەڕێوەچوو، لە بەشی پۆمسێ توانی ببێتە خاوەنی مەدالیای زیو و بۆ رووبەرووبوونەوەی تاکیش توانی ببێتە خاوەنی مەدالیای بڕۆنز.
سەبارەت بەهۆکاری بەشداریکردنی لەو خولەدا ئامینات ووتی:"بەر لە دووگیانبوونم بەردەوام راهێنانم دەکرد بۆ بەشداریکردن لەو خولەدا و کاتێ سکپڕبووم ئامادەنەبووم واز لە راهێنانکردن بهێنم وبەردەوام بووم، بۆیە بڕیارمدا بەشداری خولەکەش بکەم".
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆی ئامینات لە کاتی بەشداریکردنی لە خولەکەدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسوخواسێکی زۆری لێکەوتەوە و بەشێکی زۆر لە خەڵک رەخنەی توندیان لێگرت بەوەی مەترسی خستووەتە سەر ژیانی خۆی و منداڵەکەی، بەڵام ئامینات لەو بارەیەوە رایگەیاند:" پاش وگفتوگۆ لەگەڵ پزیشکەکەی بڕیاری بەشداریکردنی داوە لە خولەکەدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا