دوای نزیکەی شەش مانگ لە وەستانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی بە کۆبوونەوەکانی کردەوە.
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە گۆڕینی ناوی چەند گوندێک، و لەبەشی دووەمیشدا گفتوگۆ لەبارەی لێدانی بیری ئیرتیوازی کرا، لەو شوێنانەی پێویستن".
باسیلەوەشکرد:"گۆڕینی ناوی گوندەکان، لەسەر داوای دانیشتوانەکەی و ئیدارەکانیانە، ئێمە داواماننەکردووە".
جەختیلەوەشکردەوە:"بڕیارمانداوە، لەهەرشوێنێک، پێویست بکات، دوای ئەوەی لیژنە پشکنینی بۆ دەکات، دەتوانن بیری ئیرتیوازی هەڵبکەندرێت".