بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێکیان بەدەستنەگەیشتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی دوومانگ بەسەر هاوڵاتیاندا.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایگەیاند:"تا ئێستا هیچ بڕیارێکمان سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی دوومانگ بەسەر هاوڵاتیاندا بەدەستنەگەیشتووە".
ئاشکراشیکرد:" هەرکاتێک بڕە خۆراکی پێویست لە بەغدادەوە بگات، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشیدەکەین".
پێشتر وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو، جگە لە ئاردی سفر، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، بەشە خۆراکی دوومانگ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەن و ئامادەکارییەکانیشیان بۆ ئەو مەبەستە تەواوبووە.