بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوە بەنرخی فرێش، قائیمقامیەتی سلێمانی شەربەتی فرۆشی لەنیا دادەخات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە:"بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوەی کیمیایی بەنرخی فرێش، لەلایەن لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دوکانی شەربەتی لەنیا لە شەقامی مەولەوی داخرا".
باسیلەوەشکردووە:" شەربەتفرۆشەکە پابەندنەبووە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی بەجۆرێک لە کۆگای دروستکردنی شەربەت، سەتڵی خۆڵی بۆ عەمبارکردنی میوە و مێوژ بەکارهێناوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە".
سەرپێچییەکی دیکەی شەربەتفرۆشی لەنیا، لە دروستکردنی شەربەتەکانیدا تام و رەنگ و بۆنی خراپبوی بەکارهێناوە و بەنرخی فرێش بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیکردوەتەوە.