هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ئاماژە بەوەدەکەن، پێویستە
پەسەندکردنی بودجە لە پێناو باشترکردنی ژیانی هاوڵاتییانبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان، هەریەکە لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی بافڵ تاڵەبانی و
لاهورشێخ جەنگی لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ماسیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
ئاماژەیان بەوەکردووە:" پێویستە پەسەندکردنی بودجە لەپێناو باشترکردنی بژێوی
و ژیانی هاوڵاتییاندابێت".
هاوکات باسیانلەوەشکردووە:" هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق لە کاتی خۆیدا و
بەچاودێری ناوەندە نێودەوڵەتییەکان فاکتەری سەقامگیری سیاسی ، ئاسایش، ئابووری و
کۆمەڵایەتییە".