بەرپرسێکی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

عێراق 13/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری بابلیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایەی سەر ماڵی حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل، ئەویش بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو بەرپرسە دوای دەستگیرکردنی رەوانەی بنکەیەکی ئەمنی پارێزگای بابل کراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بە مەبەستی دادگاییکردنی رادەستی دادگا دەکرێت".

هەروەها هاتووە:" لە هەڵمەتەکەی وەزارەتی ناوخۆدا لەگەڵ حەسەن مەندیل و کوڕ و زاواکەشی دەستگیرکراون".

وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە:" لە سەرەتای ئەم مانگەدا دادگای تێهەڵچوونەوە بابل فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ حەسەن مەندیل بەپێی ماددەی ١٦٠ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکرد بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا