بەهۆی دۆسیەیەکی تایبەت بە گەندەڵییەوە دادگای وەزیرانی
کوێت بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی کوێت دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی نیسان، میدیاکانی کوێت
بڵاویانکردەوە:" دادگای وەزیرانی کوێت بڕیاریدا تا ئەو کاتەی دۆسیەی تایبەت
بە گەندەڵی لەسەر شێخ جابر موبارەک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی کوێت یەکلایی دەکرێتەوە، ناوبراو لە زیندان بمێنێتەوە".
هاوکات، دادگاکە بڕیاریدا بڵاوکردنەوەی هەر
هەواڵێک لەبارەی دۆسیەی "سندوقی سوپا" قەدەغە بکرێت، کە هەریەکە لە شێخ
جابر موبارەک سەرۆک وەزیرانی پێشووی کوێت، وەزیرانی بەرگری و ناخۆ و حەوت بەرپرسی
باڵای دیکەی ئەو وڵاتە لە دۆسیەکەدا تێوەکلاون.
سندوقی سوپا پرۆژەیەکی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە و
بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری
پێکهێندرا و ساڵانە بڕی پێنج ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا و وەزیری بەرگری بۆ
سەرفرکردنی ئەو پارەیە سەرپشکرا.