پۆلیسی رانیە رایگەیاند، کچێکی گەیەنەدراوەتە نەخۆشخانەی گشتی رانییە کە شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە دیاربووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رانیە بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی (س،خ،ر) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە پیشەی خوێندکار و دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزە، شوێنەواری برینی پەت بە ملیەوە هەبووە".
ئەوەش هاتووە:" دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی".
پۆلیسی رانیە راشیگەیاند:" پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە لە ڕانیە گەڕەکی نەورز، وە بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆ هەڵواسین بێت. وە لە شوێنی ڕوداوەکەش دەست گیرا بەسەر ئەو لەچکەی کە ناوبراو پێوەی هەڵواسرابوو".
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە بەردەوامە.