پسپۆڕیکی کەشوهەوای عێراقی
ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی پیاوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایکی لەسەر وێنەی
خانمە ئەکتەرێکی عێراقی کردووە، لەلایەن ژنەکەیەوە بە خشت لێیدراوە و دەموچاوی شکێندراوە.
سادق عەتییە، پسپۆڕی بواری کەشوهەوای
عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئەوەی
پیاوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایکی بۆ وێنەیەکی خانمە هونەرمەند ئیناس تالیب
کردووە، لەلایەن ژنەکەیەوە لێی دراوە و دەموچاوی بە خشت برینداربووە و بوراوەتەوە
".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"
هۆکاری بریندارکردنی ئەو پیاوە لەلایەن ژنەکەیەوە تەنها ئەوە بووە لایکی بۆ
وێنەیەکی ئیناس تالیب کردووە، پاش رووداوەکەش ئەو پیاوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا
".