هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی نوێ دەدرێت

تەندروستی 13/04/2021

Alternate Text

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لەسەرجەم وڵاتانی جیهان دەکات فرۆشتنی ئاژەڵە شیردەرە کێوییەکان قەدەغە بکەن، لەبەر ئەوەی مەترسی گەورە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی نوێ بۆ مرۆڤ لەئارادیە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی ئاژەڵان و پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە ئاماژەی بەوەکردووە:" ٧٠٪ ئەو نەخۆشییانەی توشی مرۆڤەکان دەبن سەرچاوەیان ئاژەڵ و بە تایبەت ئاژەڵە کێوییەکانە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەی توێژینەوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەمشەمەکوێرە بووە، کە زیاتر لە ساڵیک بەر لە ئێستا لە بازاڕێکی میلی خواردەمەنی لە شاری ووهانی چین بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەسی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان بوون بە قوربانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا