وەزیری دارایی وادەی لابردنی لێبڕینی مووچەی ئاشکراکرد

کوردستان 13/04/2021

Alternate Text

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند وەک خۆی جێبەجێ بکرێت کاریگەری باشی لەسەر مووچە دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی نیسان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" ئەگەر رێککەوتنی نیوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، ئۆمێدی زۆر هەیە لێبڕینی مووچە نەمێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ناوبراو راشیگەیاند:" بە پێی رێککەوتنەکان تەنها ناوی ٦٨٢ هەزار مووچەخۆری هەرێم لای حکومەتی عێراق تۆمارکراوە، نزیکەی ٦٠٠ هەزار مووچەخۆری دیکە دەمێنیت و دەبێت حکومەتی هەرێم ئەرکی دابینکردنی مووچەی ئەو مووچەخۆرانە لەئەستۆ بگرێت ".

لە رۆژی ٣١ی ئازاری رابردوو بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق بە ١٣.٩٪ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا