بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە، دوو کەس لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە بە بڕیک ماددەی هۆشبەر لە نێو
ئۆتۆمبێلەکەیان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی نیسان،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە:" لە شەقامی
کۆرنیش دوو کەس بە ناوەکانی (ه. م. ع) و ( ا. م. ح) دەستگیرکران، کە لەکاتی
دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و کەلوپەلی بەکارهێنانی
ماددەی هۆشبەریان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان پێبووە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" هەردوو
تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە جۆری مازدا بووە دەستبەسەرکران و رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران، رێککاری
یاساییش لەگەڵیاندا بەردەوامە ".