بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەکان کە بە چوارشەممە سۆر ناسراوە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزیدییەکان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزیدییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکان (چوارشەمەی سۆر)، جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشک و برا ئێزدییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە کە لەناوەراستی بەهار و نوێبونەوە دایە و لای ئيزدییەکان بە بوکی ساڵ ناسراوە، ببێتە مایەی ئاشتیی و ئارامی بۆ هەموان، جەژنی بەهێزکردنی پەیوەندی پێکەوە ژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە و ئایینەکان بێت، پەروەردگار خێر و خۆشی رۆشنایی زیاتر بخاتە سەرزەوی و دڵەکان پاکبکاتەوە و رۆحەکان ئاسودەبکات.
لە یەزدانی مەزن داواکارم نزا و رۆژوی خوشک و برایانی ئێزدی قبوڵبکات و رۆژانی جەژنیش بە خێر و خۆشی و ئاشتی و خۆشەویستی بەرێبکەن.