بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانی چوار حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی نیسان،
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی
تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" لە سلێمانی چوار کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا و ژمارەی ئەو توشبووانەی ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی
شارەکەدان بۆ ١٣٠ کەس بەرزبووەوە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" تەنها
ئەمڕۆ ٢٠ توشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا کراون،
١٩ توشبووش لە ژێر چاودێری چڕدان ".