پاش زیاتر لە یەک ساڵ لە دەستبەکاربوونی
رۆدۆڵف ئانشۆبەر وەک وەزیری تەندروستی نەمسا، لەتەمەنی ٦٠ ساڵیدا و بەهۆی
هیلاکییەوە دەستیلەکارکێشایەوە.
بە گوێرەی کەناڵی BBC بەڕیتانی رۆدۆڵف ئانشۆبەر، وەزیری
پێشووی نەمسا رایگەیاندووە:" چەند ساڵێکە لە دۆخێکی تەندروستی سەختدام و وڵات
پێویستی بە وەزیرێکی تەندروستی ١٠٠٪ گونجاو هەیە، ئەوەش من نیم، من ماندووم و بەدەست
چەندین نەخۆشی وەک فشاری خوێن و شەکرە دەناڵێنم ".
ناوبراو راشیگەیاند:" لە
ماوەی ١٥ مانگی رابردوودا کە لەو پۆستەدا بووم وا هەست دەکەم ١٥ ساڵ بووە".
ئەوەشیخستەڕوو:" سەرباری
ئەو هەڵانەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە، بەڵام چەندین کاری باشیشمان
کردووە ".