ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بێگەرد تاڵەبانی بۆ مەبەستی پشتیوانی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی نیسان، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیاران و چەند بەرپرسێکدا کۆبووەوە بۆ مەبەستی ناساندنی کۆمەڵەکەیان و پشتیوانی لە سێکتەری کشتوکاڵ و گەیاندنی کۆمەڵێ کێشە و بابەت و پرسی تایبەت بە جوتیاران، لە وانە پاڵپشتی بەرهەمی ناوەخۆی و ساغکردنەوە و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکان بەتایبەتی لەگەڵ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ،هەروەها هەناردنە دەرەوەی بەرهەمەکان بە میکانیزمێکی گونجاو و بەهێزکردنی سیستمی ئاودێری بۆ پرۆژە و کێلگەکانی جوتیاران".
ئەوەشهاتووە:" دوابەدوای گفتوگۆ و گەیاندنی داواکاریەکان و گەڵاڵەکردنی سەرنج و تێبینیەکان لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پاڵپشتی تەواوی دەربڕی بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکان و جەختی کردەوە لە هەماهەنگی و هەوڵدانی بەردەوامی وەزارەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ جوتیارانی نمونەی لە نوێنەرایەتی کردنی کۆمەڵەکە".