دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لەبارەی ژیان و
گوزەرانی سەختی خێزانێكی كەمدەرامەتی شاری سلێمانی، خانوویەکی نیشتەجێبوون لەلایەن گروپی
کۆمپانیاکانی قەیوانەوە بۆ ئەو خێزانە دابینکرا.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بڵاویکردەوە:"
لەیەکەم رۆژی رەمەزانی پیرۆزدا خانوویەکیان بۆ خێزانێكی كەمدەرامەتی شاری سلێمانی دابینکردووە، كە بەهۆی سەختی ژیانیانەوە لە
دۆخێكی دژواردان و كرێنشینن و دوو لە ئەندامانی خێزانەكەیان بەدەست نەخۆشی
درێژخایەنەوە دەناڵێنن ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" دابینکردنی ئەو خانووە
بۆ ئەو خێزانە بە بڕیاری فاخر شێخ تەیب قەیوانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بووە و ئامانج لێی رزگارکردنی خێزانەکەیە لەدۆخی ناهەمواری كرێنشینی و تەنگانەی ژیان ".