ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێدەپەڕێت و قائیمقامی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت، جگە لەدانانی تاجەگوڵینە هیچ مەراسیمێکی دیکە ئەنجام نادرێت.
رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:"ساڵانی رابردوو پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە چەندین شێواز ئەم یادەکراوەتەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا تەنها بە دانانی تاجەگوڵینە ئەو یادەکرێتەوە".
ئاشکراشیکرد:" دەرگای مۆنۆمێنت بەڕووی میواناندا دەکرێتەوە، بەڵام هیچ جۆرە چالاکییەک بەڕێوەناچێت".