وا بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان.
لە بانگهێشتنامەیەکدا سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی ژمارە حەوتی ساڵی سێیەمی خولی پەرلەمان، کە وا بڕیارە لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆدا بەڕێوەبچێت.
لە کارنامەی کاری پەرلەماندا هاتووە:" کاری ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ى ١٦ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ى ٦٦ له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.