لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا رایدەگەیەنێت، ئەواندا ئەرکی هەمووانە کە کار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی ئەنفال بکرێت، پێویستە کار بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو تاوانە بکرێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاریان بکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی لەساڵیادی شاڵاوی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لە ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی ئهنفالی بهدناودا كه ڕژێمی بهعسی لهناوچوو بێڕهحمانه دژی گهلهكهمان ئهنجامیدا، یادی له دهستچوونی ئهو ئازیزانهمان دەکەینەوە کە لە شاڵاوەکانی ئەو تاوانەدا زیندەبەچاڵ کران کە تا ئێستاش بەشێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان هەڵنەدراونەتەوە و ڕووفاتی قوربانییەکان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان. خۆڕاگریی کەسوکاری ئەنفال و تاقانەکان، فرمێسکیان گۆڕی بۆ هیوا، سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوەیەکیان گۆڕی بۆ بەهێزی ناسنامە و ئایندەیەکی گەشتر. لە پاڵ ئەو خۆڕاگرییەی ئەواندا ئەرکی هەمووانە کە کار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی ئەنفال بکرێت، پێویستە کار بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو تاوانە بکرێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاریان بکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەکانیان.
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان