پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر ٢٠ تۆن خورمای ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی قوشتەپە بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای دەشتی هەولێر، لە كۆگایەك لە گوندی (قازی خانە)ی سەر بە ناحیەی (قوشتەپە)، دەستیان بەسەر (٢٠) تۆن خورمای ماوەبەسەرچوودا گرت، كە بە هۆی ختمێكی ساختەوە، دەستكاریی مێژووی بەسەرچوونەكەیان كرابوو.
ئەوەشهاتووە:" هێزەكانی پۆلیس، خاوەنی كۆگەكەیان بە ناوی (م.ص.س) دەستگیر كرد و هەروەها دەستیشیان بەسەر سەرجەم خورماكە و گشت ئەو كەلوپەلانەدا گرت، كە بۆ ساختەكردن و دەستكاریكردنی ماوەی بەسەرچوونی خورماكە بەكار هاتبوون".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە:" تۆمەتباری ناوبراو دەیەویست دووبارە خورماكە بخاتە ناو كارتۆن و نایلۆنی ئامادەكراو و بینێرێت بۆ عەلوەی هەولێر، تا لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە".