وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە لێدوانێکیدا داواکەی سەرۆکی ئەفغانستانی بۆ ئاگربەست رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لە شەڕکردن.
زەبیحوڵا مجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی (٨ صح)ی ئەفغانی راگەیاند:" شەڕ رەمەزانی بۆ نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە شەڕ دژی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان".
ووتیشی:"رێژەی توندوتیژی لە ئێستادا لە وڵاتەکە کەمیکردووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەشرەف غەنی سەرۆکی وڵاتی ئەفغانستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوی کردبووەوە، داوای لە بزوتنەوەی تاڵیبان کردبوو رازی ببن بە ئاگربەست و ئەم مانگە بکەنە سەرچاوەی ئاشتی هەمیشەیی.