ئێران جارێکی دیکە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 14/04/2021

Alternate Text

سەرۆکی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی جارێکی دیکە وڵاتی ئیسرائیلی بە هێرشەکەی سەر وێستگەی نەتەنز تۆمەتبار کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان حەسەن رۆحانی سەرۆکی وڵاتی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی دەربارەی ئەوهێرشەی لە چەند رۆژی رابردوودا کرایە سەر وێستگەتی نەتەنز وڵاتی ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد و  رایگەیاند" ئیسرائیل چاوی بە پێشکەوتنەکانی وڵاتی ئێران هەڵنایەت".
ووتیشی:" بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ رێژەی ٪٦٠ وەڵامێکی توندە بۆ رقی دوژمنەکانمان،بۆیە پلانمان هەیە بۆئەنجامدانی ئەوکارە  لە هەفتەی داهاتوودا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا