ئەمڕۆ، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە میانی کۆبوونەوەیکدا رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا رووبەڕووی سلێمانی بووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامیەتی سلێمانی چەند کۆبوونەوەیەکی جیای لەگەڵ چەند کۆمپانیا و خاوەن شوێنەکان ئەنجامدا، لەو میانەشدا رایگەیاند" جارێكی دیكه ناوچه‌كه و کوردستان و پارێزگای سلێمانی روبەڕوی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەتەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەهەر کارەساتێکی نەخوازراو و لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و خۆمان و خۆشەویستانمان، پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە:" وه‌رگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا بەبێ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، بەڵکو جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی باشترین چارەسەرە".
قائمقامیەتی سلێمای راشیگەیاند:" رۆژانه ئاماره‌كانی توشبوان به كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، له‌گه‌ڵیشیدا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیادی كردوه، جیاوازی ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێستا به‌راورد به رابردو خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه تاكه رێگه بۆ به‌رده‌وامی ژیان و كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان، پابه‌ند بونه به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی".