بۆ شەوی سێیەم لەسەریەک خۆپیشاندان لە ویلایەتێکی ئەمریکا بەڕێوەچوو

جیهان 14/04/2021

Alternate Text

بۆ شەوی سێیەم لەسەر یەک لە شاری برۆکلین بە درووشمی ژیانی رەش  خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو.
شەوی رابردوو بۆ شەوی سێیەم لەسەر یەک و بەردەوامی، خۆپیشاندەران بە دروشمی ژیانی رەشەوە  لەبەردەم بینای پۆلیسی شاری برۆکلینی سەر بە ویلایەتی مەین کۆبوونەوە، سەرباری بارینی بەفر و سەرما و سۆڵە و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە خۆپیشاندان لە کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردووەوە تا ٦ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان بەردەوام بوو.
ئەمە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری برۆکلینی سەر بە ویلایەتی مەین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەنجێکی رەشپێست بەناوی دانتی رایت لەلایەن پۆلیسێکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، دوای ئەو رووداوەش  سەرۆکی شارەوانی برۆکلین رایگەیاند کە سەرۆکی پۆلیسی ئەو شارە لەگەڵ کیم پۆرتەر کە بکوژی گەنجە رەشپێستەکەیە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام ماوەی چەن رۆژێکە خۆپیشاندانی بەرفراوان وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو رووداوە لەناوچەکە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا