وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پشکنینەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و گیانلەدەستدانی ١٧ کەسی دیکەی بەو ڤایرۆسە راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو و تێیدا هاتووە:" لە کۆی ئەنجامدانی ١٠ هەزار و ١٣٢ پشکنینی نوێ لە هەرێمی کوردستان هەزار و ١٥٩ حاڵەتی نوێی توشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرا و ١٧ کەسیش بەهۆی لێککەوتەکانی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ٤٨٥ تووشبووی ئەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە و نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە".