کچێکی میسری بەهۆی ئەوەی لە پیاوێکی داوە کە لە بازاڕدا توانجی لێداوە بووەتە
پاڵەوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
پێگەی "RT"ی
روسی ئاماژەی بەوەکردووە:" کچێک کە ناوی سافی تورکبووە بەهۆی ئەوەی کاتێک پیاوێک توانجی لێداوە و
لەبازاڕدا لە پیاوەکەی داوە لە میسر بووەتە پاڵەوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و
گفتوگۆیەکی زۆری لەبارەوە دەکرێت".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" پیاوەکە لە بازاڕدا بەلای کچەکەدا تێپەڕیوە و
توانجی نەشیاوی لێداوە کچەکەش کە پێشتر یاری مولاکەمەی کردووە بەقورسی لە
پیاوەکەیداوە و خەڵکی لێکۆکردووەتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەیەکە دەستدرێژی سێکسی و توانجدان لە ئافرەتان لە
میسر زیادیکردووە و کۆتا جاریش دەستدرێژی کرایە سەر مندالێک لە یەکێك لە شوقەکانی
ئەو وڵاتەدا.