وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەنگۆی
هێرشکردنەسەر بنکەیەکی هەواڵگری ئیسڕائیلی لە هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،١٤ی نیسانی
٢٠٢١، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە:" ژمارەیەک
میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و
چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند
کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام سەرلەبەری ئەو هەواڵە
دوورە لە ڕاستییەوە".
باسیلەوەشکردووە:" هیچ بنکەیەکی دەزگای
هەواڵگری ئیسڕائیلی لە هەرێمی کوردستان نییە و پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ
بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان ".