لە رەمەزاندا برنج و شەکر و رۆن دەدرێت بە هاوڵاتییان

کوردستان 14/04/2021

Alternate Text

وابڕیارە لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لەوەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی بە BMC رایگەیاند:" لەمانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراک کە لەچەند ماددەیەکی خۆراکی وەک شەکر، زەیت، برنج پێکدێن بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".
ئەوەشی راگەیاند:" تائێستا یەک بەشەخۆراکمان بۆ دابەشکردن لە بەغدادەوە بۆ هاتووە و وابڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێکی دیکەش بگات و بەسەرهاوڵاتییاندا دابەشیبکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا