شەوی رابردوو نەیزەکێک
لەئاسمانی شاری وێست باڵم لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا کەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، جای ئۆبراین، پەیامنێری تۆڕی هەواڵی "سی
بی ئای نیوز" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی کەوتنی
نەیزکێکی لە ئاسمانی ولایەتی فلۆریدا بڵاوکردەوە.
پێشتریش میدیاکانی ئەو وڵاتە
رایانگەیاندبوو:" لە شەوی ١٣ی نیسان ئەستێرەیەک بە دووری چوار مەتر لە زەوی
فڕیوە و زانایانیش دڵنیاییان داوە کە مەترسی بۆ سەر هەسارەکەمان نابێت ".