کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نهۆمێکی یەکەکانی نیشتەجێبوونی ئیسکانی هەولێر
کەوەتەوە و تواندرا کۆنترۆڵبکرێت.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند:" ئاگر لە نهۆمی حەوتەمی یەکێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی ئیسکان لە
شاری هەولێر کەوتەوە و تیمەکانمان توانیویانە کۆنتڕۆڵی بکەن".
ئەوەشی راگەیاند:" تیمەکانیان زوو گەیشتوونەتە شوێنەکە و رووداوەکەش
جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".