پێش چەند مانگێک پێش بڵاوکردنەوەی مۆبایلی "ئایفۆن ١٣" لەلایەن کۆمپانیای "ئەپڵ"ەوە، وێنەی شێوازی دیزاینی ئەو ئامێرە نوێیە دزەی کردووە و تێیدا چەند گۆڕانکارییەکی تێیدا بەدیکراوە.
ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرایانکردووە:" دوو گۆڕانکاری لە دیزاینی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن ١٣دا کراوە، یەکێکیان لە بەشی "نۆتچ" کراوە، کە لە بەشی سەرەوەی پێشی مۆبایلەکە پێکهاتووە و کامێرا و هەستەوەرەکانی وەک رووناکی و مایکرۆفۆن لەخۆدەگرێت و تێیدا ئەو بەشە بچوکترە بەراورد بە زنجیرەکانی پێشووی ئەو ئامێرەدا".
ئاماژە بەوەشکراوە:" گۆڕانکاری دووەمیان لە شێوازی دابەشکردنی کامێرەکانی دواوەی ئامێرەکەدا کراوە ".