شارەوانی هەولێر لە هەڵمەتێکدا دەستیکردووە بە لاربردنی زیادەڕۆیی
سەرشەقامەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا
ئاماژەی بەوەکردووە:" هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی سەر شەقامەکان کردووە
و دوکانادارەکانیشیان ئاگادارکردووەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەڵمەتی لابردنەکە لە شەقامەکانی ٦٠ مەتری، ١٠٠
مەتری و بازاڕی هەڤاڵان، شەقامی کۆیە لە شاری هاولێر لەلایەن تیمی تایبەتی
شارەوانییەوە جێبەجێکراوە".