یەڵدرم ئاکبوڵوت، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە
تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک
کۆماری تورکیا پرسەنامەیەکی بەهۆی کۆچی دوایی ئاکبوڵوت بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی
بۆ کەسوکارەکەی دەربڕی.
ئاکبوڵوت دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی ئیستانبول بووە و
چەندین پۆستی باڵای لە وڵاتەکەدا وەرگرتووە، دیاریترینیان پۆستی سەرۆکایەتی
حکومەتی تورکیا بووە لە ساڵی ١٩٨٩، پاشان وەزیری ناوخۆ و دواتریش سەرۆکایەتی
پەرلەمانی وڵاتەکەی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ – ٢٠٠٠ی گرتووەتەدەست .