ئەمریکا وادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد

جیهان 14/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوکردووە، سبەینێ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسان، جین بساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە:" سبەینێ پێنجشەممە کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەستپێدەکاتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" شارەزایانی پێیان وایە ئەم کۆبوونەوەیە دەستپێکێکی باش دەبێت بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان هەردوو وڵات".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پەیوەندی سیاسی نێوان ئەو دوو وڵاتە چەند ساڵێکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە وەستێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا