مووشەکێک هەولێری کردە ئامانج

کوردستان 14/04/2021

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەی مووشەکێک لە شاری هەولێر بیسترا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە:" مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا ".

هاوکات، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" بە گوێرەی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە ".

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، پاش کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کونسوڵخانەی ئەمریکاش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا