وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا و دەزگا پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بەدواداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری تەقینەوەکە و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاودەکەینەوە ".