ئومێد خۆشناو رایگەیاند، بارودۆخی
هەولێر ئارامە و دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، ئومێد
خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ئێستادا
دۆخی ئەمنی شاری هەولێر بەتەواوی ئارامە و ئەو هێرشەش تەنها رووداوێکی ئەمنی بووە و هێزە
ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە".
ناوبراو راشیگەیاند:" ئەو بازگانەی لە نێو شار دانراون
پەیوەندی بەم رووداوەوە نییە، بەڵکو تەنها لەبەر رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بووە".
لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی
هەولێر، ئۆمێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد :" تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ
راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و گەشتەکان بەردەوامن ".