سەرۆکایەتی هەرێم لە بارەی هێرشەکەی هەولێرەوە راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سنورێکی یەکجاری بۆ ئەو گروپ و تاقمانە دابنرێت کە لە پشت ئەو جۆرە هێرشانەوەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەدوای هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستیانە دەکەین کە کرانە سەر فڕۆکاخەنەی نێودەوڵەتی هەولێر وپێگەیەکی هێزەکانی تورکیا لە باشیک".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ پاساوێک بۆ ئەم هێرشانە نییە و جگە لە زیان و تێکدانی سەقامگیری ئاڵۆزکردنی دۆخی عێراق هیچ ئەنجامێکی تریان نییە".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەختیلەوەشکردەوە:" دەبێت هەرێمی کوردستان و  حکومەتی فیدڕاڵی عێراق  بە پیشتوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاری ئەو گروپ و تاقمانە ببنەوە کە لەپشت ئەم هێرشانەوەن و سنورێکی یەکجاریان بۆ دابنرێت، تا جارێکی دیکە ئاسایش و سەقامگیری وڵات نەخەنە مەترسییەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا