وادەی کۆتایی هاتنی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆکان راگەیەندرا

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، رەنگە لە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا پڕۆسەی خوێندنی زانکۆکان کۆتایی پێبهێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند:" دۆخی خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە رووی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی مەترسیدا نییە".
ئاماژەی بەوەشكرد:" هەتا ئێستا ٪٨٠ی خوێندنی ناو کامپەس بە سەرکەوتووی خوێندراوە و رەنگە لە سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە بەوشێوەیەی ئامانجمانە خوێندن لەسەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆتایی پێبێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" ئێمە خوێندکاران دڵنیادەکەینەوە چەندی پێمان بکرێت ئاسانکاریان بۆ بکەین".
سەبارەت بە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی ١٢، وەزیری خوێندنی باڵا ووتی:" سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران سیستەمێکی خراپ و تەقلیدییە، بۆیە زۆرجار ئەم پرسە گرفت بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات و دەمانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە سیستەمێکی مۆدێرن و گونجاو بۆ ئەو پرسە دابنێین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا