بریکاری وەزارەتی تەندروستی: هیچ رۆژێک رێژەی تووشبوون لە هەزار حاڵەت کەمتر نەبووە

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

بریکاری وەزاەتی تەندروستی  رایگەیاند، ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن لیژنەی باڵای کۆرۆناوە دەگیرێنە بەر لە ئاستی پێویستدا نین، و هیچ رۆژێکیش رێژەی توشبووان لە هەزار حاڵەت کەمترنەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان، رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" ڤاکسین تاکە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەدوای ئەنجامدانی  رێککارەکانی خۆپارێزی، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم بچن وەریبگرن و ترسیان لەو بابەتە نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ماوەی زیاتر لە چوار مانگە لیژنەیەکمان لە وەزارەتی تەندروستییەوە پێکهێناوە و بە مەبەستی کڕینی ڤاکسین، لیژنەکە تا ئێستا گفتوگۆیان لەگەڵ سێ کۆمپانیادا کردووە و دووانیان رەتیان کردووەتەوە ڤاکسین بە هەرێمی کوردستان بفرۆشن، لە ئێستادا تەنیا یەک کۆمپانیای چینی ماوەتەوە و لە گفتگۆیەکی چڕداین لەگەڵیان".
ووتیشی:" ئەو ڕێوشوێنانەی ئێستا دەگیرێنە بەر لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوەو وەکو پێویست نین".
بریکاری وەزارەتی تەندروستی جەختیلەوەشکردەوە:" جگە لە رۆژانی هەینی کە هاوڵاتیان لەو رۆژەدا کەمتر دەچن بۆ پشکنین، هیچ رۆژێک رێژەی تووشبوون لە هەزار حاڵەت کەمتر نەبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا