هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ٩٠ ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتایان لە ناوبردووە کە هۆکار بوون بۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند:" پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەمڕۆ هەستاین بە لەناوبردنی ٩٠ ماتۆڕسکیل کە هیچ سەرەتایەکیان نەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو ماتۆڕسکیلانە لە رابردوودا ببوونە هۆکاری سەرەکی بۆ رووداوەکەنی هاتووچۆ و بێزارکردنی هاوڵاتیان و تێکدانی ئارامی شار".