قائیمقامییەتی سلێمانی کۆمەڵێک رێککار و بڕیاری نوێی بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان، قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند:"لەناو پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا دەبێت رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکرێت و ئەو کەسانەی بە میوانی سەردانی پڕۆژەکان دەکەن پێویستە ماسک ببەستن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەبێت ماددەکانی پاکژکەرەوە (معقم) لە دابنرێت لە زۆربەی شوێنەکان بە تایبەت شوێنی یاری منداڵان".
جەختیلەوەشکردەوە:" دەبێت کۆمپانیای دابینکردنی خزمەتگوزاری ناو پڕۆژەکان ڕێنمایی خۆپارێزی بڵاوبکاتەوە و لە هەماهەنگی بەردەوامدابێت لەگەڵ لیژنەکە هاوبەشەکان بۆ گرتنەبەری رێککارەکانی خۆپارێزی".