نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق دەکات

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، هێرشەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی نیسان، جنێن بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگاند:" رووداوەکانی شەوی رابردووی هەرێمی کوردستان هەوڵێکی دیکەیە بۆ زیادکردنی ناکۆکییەکان و هەڕەشەکردن لە سەقامگیری عێراق ".

ئاماژەی بەوەشکرد:"  ئیدانەی هەموو ئەو کردەوە توندڕەوییانە دەکەین و هانی هەردوو حکەومەتی هەرێم و ناوەند دەدەین پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو کردەوانە ".

شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێکراوەوە هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە گوێرەی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمیش هێرشەکە هیج زیانێکی گیانی نەبووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا