جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، یارمەتی وەرزشکاران
دەدات لە بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییە نیودەوڵەتییەکاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران لەدیدارێکیدا لە گەڵ نامۆ فازیل و محەمەد زارعی کە دوو یاریزانی براوەی
کوردن لە ئیڤێنتێکی نێودەوڵەتی لوبناندا ئاماژەی بەوەکردووە:" پاڵپشتی
وەرزشکارانی کورد دەکات لە بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی و ئیڤێنتە نێودەوڵەتییەکاندا".
هاوکات، لە دیدارەکەدا گرنگی وەرزش و پەرەپێدانی ئەو بوارە لە هەرێمی
کوردستان تاوتوێکراوە".