وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، پاش رووداوێکی
هاتوچۆ لەسەر رێگای هەریر- شەقڵاوە، دەرکەوت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە پێش چەند رۆژێک
نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەکاتی شۆفێریکردنیدا لەهۆشی خۆی چوبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ نیسان، فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی
هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند:" کاتژمێر ٣:٣٠
خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەسەررێگای هەریر - شەقلاوە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی ساڵۆن بەهۆی تیژڕەوییەوە
کۆنتڕۆلی لەدەستدا، پاش دەرچوونی لەسایدەکەی خۆی بەهێزێکی زۆرەوە خۆی بە راگرەکانی
شەقامەکەدا کێشا ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"
بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئەو تۆتۆمبێلە برینداربووە و پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت شوفێرەکە
نەخۆشبووە و پێش چەند رۆژێک نەشتەرگەری بۆکراوە، لەکاتی شۆفێریکردنداهۆشی نەما و قاچی
لەسەر پایدەری بەنزین رەقبووە و خێراییەکەی زیادی کردووە ".